بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی راگەیاند، کە گرتە ڤیدۆییەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تێیدا لە ژێر خواردنەوە کحولییەکان لە تونێلی پێشڕەو بەشێوازێکی نەشیاو رێیاندەکرد و بوتڵی شوشەیان دەگرتە ئۆتۆمبێلەکانی ناو تونێلەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ئوتومبێلێک دوو سەرنشینی تێدابووە لەناو تونێلی پێشڕەو لەشاری سلێمانی بەشێوەیەکی ناشرین رێدەکەن و بتڵی شوشە دەگرنە ئوتومبێل".
دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا
ئەوەشی خستەڕوو:" پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەکدا، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سیتەکی راسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەماوەیەکی کەمدا هەردوو تۆمەتبار( س ، ج ، ع، لەدایکبووی ١٩٩١) و ( ش، ع، ح ، ١٩٩١)، دەسگیربکەن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئوتومبێلەدا کە بە تۆمەتباران بووە".