بەراورد بە دوێنی نرخی نەوت زیاتر دابەزی و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە نزیکەی ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەری "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:"
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ٩٤ دۆلار و ٣٩ سەنت دابەزیوە،
لەکاتێکدا دوێنێ بە ٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی
ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)یش دابەزیوە و لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٩٣ سەنت کڕین
و فرۆشتنی پێوەدەکرێت ".
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی،
بەجۆرێک نرخەکەی گەیشتە ١٣٠ دۆلار.