چین چەند بڕیارێکی لە دژی ئەمەریکا دەرکرد

جیهان 4 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لە کاردانەوەی سەردانەکەی نانسی پێلۆسی بۆ تایوان، چین سەرجەم دانوستاندنەکانیان لە بواری کەشوهەوا و کۆبوونەوەی نێوان سەرکردە سەربازییەکان رادەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" سەردانەکەی نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان گوێنەدانە بە وەستانەوەی تووندی چین لەبەردەم سەردانەکە و خۆنواندنی ئەمەریکایە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەماهەنگی گێڕانەوەی کۆچبەران، هاوکاریی دادوەری و لێکۆڵینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان و ئۆپەراسیۆنی دژی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەپەسێرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا