فازڵ نەبی: حکومەتی ھەرێم توانیویەتی پشت بەخۆی ببەستێت

کوردستان 06/08/2022

Alternate Text

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بەهۆی چاکسازییەکانییەوە توانیویەتی پشت بەخۆی ببەستێت و مانگانە مووچە بدات و پڕۆژەش ئەنجامبدات.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە:"حکومەتی هەرێم ھەنگاوی گرنگی ناوە لە بواری ئابووری ناوە و توانیویەتی بەچاکسازیکردن لەبواری نەوت و خاڵە سنوورییەکان و داھاتی ناوخۆ لەجیاتی بەغدا پشت بەخۆی ببەستێت و مانگانە مووچە بدات و پڕۆژەش ئەنجامبدات ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەوەی حکومەتی ھەرێم کردوویەتی ھەنگاوێکی گرنگە و بەغدا ناتوانێت بەو جۆرە فشار لە ھەرێمی کوردستان بکات ".

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە:" لە ھەموو جیھان لە سیاسەت و ئابووریدا گرنگترین خاڵ یەکخستنی ناوماڵی خۆتە، بۆیە گرنگە پشت بەخۆت ببەستیت، کە بتوانی لەڕووی ئابوورییەوە پێداچوونەوە بکەیت و بتوانیت ھەموو داھاتەکان کۆبکەیەوە و بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە ". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا