نوری مالیکی: پەرلەمان هەڵناوەشێتەوە

عێراق 08/08/2022

Alternate Text

نوری مالیکی رایگەیاند، تاوەکو پەرلەمان دەست بە دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی نەکاتەوە هەڵناوەشیتەوە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند:" عێراق وڵاتی هەموو پێکهاتەکانە و خەڵکەکەی لە مەزهەب و نەتەوەی جیاواز پێکهاتوون، بۆیە ناتوانرێت هیچ تێڕوانینێک بەسەریدا بەسپێنرێت تەنها ئیرادەی گەل نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تا ئەو کاتەی پەرلەمان دەست بە دانیشتنە ئاساییەکانی خۆی نەکاتەوە، ئەو دامەزراوەیە هەڵناوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەش لە عێراقدا ئەنجامنادرێدا".
شایەنی باسە ماوەی چەند هەفتەیەکە لایەنگرانی سەدر رژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن، هەروەها لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانیشیاندا خۆپیشاندەران دەستیانبەسەر هۆڵی بینای پەرلەماندا گرتووە و هاوکات، سەدر داوای هەڵوەشاندنەوە پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا