ئەنجومەنی راژە: دۆسیەى سەرجەم فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

کوردستان 09/08/2022

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی هەرێم رایگەیاند، دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، ئەوەش رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرسی پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوەی فەرمانبەراندا.

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی راژە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە:" یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە، ئەوەش بۆ شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوەش فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری شایستە لێک جیادەکرێنەوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێستادا بە هاوکاری فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستیپێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا