هۆشەنگ ئیبتهاج شاعیری بەناوبانگی وڵاتی ئێران لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا
کۆچی دواییکرد.
یەڵدا ئیبتهاج کچی شاعیری دیاری ئێران هۆشەنگ ئبتهاج، لە پۆستێکیدا لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی لە
تەمەنی ٩٤ ساڵیدا بڵاوکردەوە.
هۆشەنگ ئبتهاج لە شوباتی ١٩٢٩ لە شاری رشتی ئێران لەدایکبووە و
خوێندنی سەرەتایی لە هەمانشار و خوێندنی ئامادەیی لە شاری تاران تەواو کردووە و
لەو سەروبەندەشدا یەکەمین دەفتەرە شعری خۆی لە ژێر ناوی "ئاوازەکان"دا
چاپ کردووە.
یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی هۆشەنگ پێداچوونەوەی غەزەلەکانی حافزی
شیرازییە کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بڵاویکردووەتەوە.
شایەنی باسە لە ماوەکانی رابردوودا زۆرێک لە هونەرمەندە
بەناوبانگەکانی ئێرانی وەک محەمەد رەزا شەجەریان و هۆمایۆن شەجەریان غەزەلەکانی هۆشەنگیان کردووە بە
گۆرانی.