ئەو کچە یوتوبەرەی دەیگوت "کەرخانەکە لە کوێیە؟" دەدرێتە دادگا

کوردستان 10/08/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی کچە یوتوبەرێکی کورد لە کەرکوک گرتە ڤیدۆییەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و تێیدا دەگەڕا و پرسیاری لە هاوڵاتیییان دەکرد و دەیگوت " کەرخانەکە لە کوێیە؟"، کە تیایدا وەک ئاماژە و توانج لە جێگەی وشەی کتێبخانە وشەی " کەرخانە"ی بەکاردەهێنا، بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی کەرکوک لەسەر ئەو گرتە ڤیدۆیە هاتەدەنگ و رایگەیاند، ئەو کچە یوتوبەرە لەسەر ئەو کارەی دەدەنە دادگا.
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی کچە یوتوبەرێک لە کەرکوک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتە ڤیدۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا پرسیار لە هاوڵاتییان دەکات، کەرخانەکە لە کوێیە؟، وەک ئاماژە و توانج لە بری وشەی کتێبخانە، وشەی کەرخانە بەکاردەهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئێمە وەک کتێبخانەی گشتیی کەرکوک، بەتوندی ئەو رەفتارە ناڕەوایەی ئەو کچە یوتوبەرە مەحکوم دەکەین و وەک مافی شەرعی خۆمان ئەو کچە یوتیوبەرە دەدەینە دادگا، تاکو بەسزای خۆی بگات".

کتێبخانەی کەرکوک هەمیشە شوێنی رۆشنبیران و کەسایەتییە دیارەکانە

راشیگەیاند:"کتێبخانەی کەرکوک هەمیشە شوێنی رۆشنبیران و کەسایەتییە دیارەکانی ئەم شارەیە و بە دەیان رۆشنبیر و نووسەران سەردانی دەکەن".
بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا روونیشیکردەوە:" بە دڵنیاییەوە رەفتاری ئەو کچە یوتوبەرە نابەجێیە دژی سەروەری ماڵی نووسەران و رۆشنبیرانە و پێویستە سنوورێک بۆ ئەم کارە ناڕە وایە دابنرێت".".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا