گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

کوردستان 12/08/2022

Alternate Text

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا.

لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات

 سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر BMC راگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێک لەگەڵ هاوڕێکانیدا بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات، لە ئاکامدا گەنجەکە خنکاوە".

خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ناوی سامر محێدینە و لەدایکبووی ١٩٩٦ە

ئاماژەی بەوەشکرد:" پاش ئەوەی ئاگادارکرانەوە تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەماوی چەند کاتژمێرێکدا توانرا تەمرەکەی بدۆزرێتەوە، گەنجەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ناوی سامر محێدینە و لەدایکبووی ١٩٩٦ە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا