سلێمانی.. کۆنگرەی چوارەمی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 27/08/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئەو حزبە، کۆنگرەی چوارەمی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ١٦٥ ئەندامی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستەسەر رۆڵ و ئەرکەکانی ژن و کچی لە کۆمەڵگادا و دواتریش باسی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کرد.
هەر لە کۆنگرەکەدا، رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان رۆڵ و پێگەی ژن و کچیان لە کۆمەڵگەی کوردی و ئیسلامدا خستەڕوو، دواتریش باسیان لە پلان و کاری رێکخراوەکە بۆ چوار ساڵی داهاتوو کرد. 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا