بابەتە سەرەکییەکە: چوار ناوەندی هونەری و راگەیاندن لە پارێزگای
سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داخران.
بۆچی: سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە
دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: ئێمە لایەنی جێبەجێکارین و بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی
دادوەری عێراقەوە دراوە، ئەو دەزگایانە مۆڵەتی کارکردنیان لە عێراق نەماوە.
چی تر: کاتەکە دیارە، مۆڵەتی کارکردنی ئەو شوێنانە تاوەکو کۆتایی ساڵی
رابردو بوە و بڕیارەکە دەرکراوە، ئێمەش دەبێت بڕیارەکە جێبەجێ بکەین چونکە ئەو
شوێنانە لە سنوری ئێمەن.
باکگراوند: رۆژی 31ی مانگی رابردو، هێزەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان
و کۆمپانیای گزنگی بەرەبەیانیان داخست و دو رێکخراوی هونەریش بە ناوەکانی نوێگەر و
مەرزیە داخران