ڤەنزوێلا: ئامادەین نەوت و غاز بۆ جیهان دابینبکەین

ئابوری 15/09/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی فەنزوێلا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە نەوت و غاز بۆ بازاڕی سوتەمەنی جیهانی دابینکات.

لە میانی سەردانێکی ئەمینداری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک) بۆ کراکاسی پایتەختی فەنزوێلا، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاند:" فەنزوێلا ئامادەیە و خوازیارە رۆڵی خۆی ببینێت لە دابینکردنی نەوت و غاز بە بەرێگەیەکی جێگیر و سەلامەت بۆ جیهان، کە ئێستا ئابوری جیهان پێویستییەتی".

وتیشی:" چاکسازی بنچینەییمان لە پیشەسازی نەوتدا کردووە، کە پێشتر ئاستی بەرهەمهێنان بۆ تۆمارێکی پێوانەیی دابەزیبوو".

شایەنی باسە، لە ئێستادا فەنزوێلا توانای بەرهەمهێنانی ٧٠٠ بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بوو.

ئەم هەڵوێستەی فەنزوێلا دوای ئەوەدێت کە روسیا لە رێگەی کۆمپانیای گازپڕۆمەوە غازی لە ئەوروپا بڕیەوە، تەنها کۆمپانیای روسی کە غاز هەناردەبکات بۆ ئەوروپا کۆمپانیای نۆرد ستریم ١-ە، ئەویش تەنها بەڕێژەی ٢٠٪ی جارانی غاز هەناردەدەکات، ئەم هەنگاوەی روسیا ئەوروپای نیگەران کردووە، بەتایبەتی کە وەزری سەرما لەپێشە و پێشبینی دەکرێت کێشە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و سوتەمەنی درووستببێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سودانی و بن سەلمان کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا