یانەی بایرن میونشن دەیەوێت نایگلیسمان لە
پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە:"
ئیدارەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیرلەوە دەکەنەوە یولیان نایگلیسمان لە
راهێنەرایەتی یانەکەیان دوور بخەنەوە و راهێنەرێکی ئەڵمانی دیکە بکەنە
شوێنگرەوەی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئیدارەی یانە
ئەڵمانییەکە بیرلەوەدەکەنەوە تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری پێشووی یانەکانی
چێڵسی، پاریس و دۆرتمۆند بکەنە راهێنەری یانەکەیان".
شایەنی باسە یانەی بایرن میونشن لە کۆی چوار
یاری رابردووی لە خولی ئەڵمانیا نەیتوانیوە لە هیچ یارییەکدا سەرکەوتن
بەدەستبهێنێت.