"رۆژ بە رۆژ پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی باشتر دەبێت"

کوردستان 22/09/2022

Alternate Text

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی پارتى رایگەیاند،  پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە ئاستێکی باشدایە و رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەچێت.
جەعفەر ئێمینکی ئەندامی مەکتەبى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکرد:" سەرباری لە رابردوودا پرۆژەیەک لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر هەبوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو پارتیش بەشێک بوو لەو پرۆژەیە و دواتر ئەو دوو لایەنە لە پرۆژەکە کشانەوە، پارتی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو دوو لایەنەدا نییە و پەیوەندییەکانیان ئاساییە".
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی ئەوەشی خستەڕوو:" پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە ئاستێكی باشدایە و رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەچێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا