لەسەر ژینا ئەمینی؛ کەنەدا سزا بەسەر ئێران دەسەپێنێت

جیهان 26/09/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، بەهۆی کوژرانی کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزا بەسەر پۆلیسی رەوشت و چەندین کەسایەتی ئێرانی دەسەپێنن.

ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" لە زاری جاستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڵاویکردووەتەوە:" بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ژنان لەلایەن حکومەتی ئێران، سزا بەسەر دەیان کەسایەتی و دەزگای ئەو وڵاتە دەسەپێنین ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو" هەموو کەنەدییەکان دەنگیان لەگەڵ دەنگی ملیۆنان کەسە لەسەرانسەری جیهان کە داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن گوێ بۆ داواکارییەکانی گەلەکەی بگرێت و سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت کە بەرامبەر مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین دەکرێت ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کچێکی رۆژهەڵاتی ئێران لەسەر جلوبەرگەکەی لەلایەن "پۆلیسی رەوشت" لە تاران راگیرا، دواتر لە بنکەی پۆلیس گیانی لەدەستدا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا