هاکان فیدان: سودانی دەیەوێت کێشە درێژخایەنەکانی وڵاتەکەی چارەسەر بکات

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ عێراق لە بواری ئەمنیی و بەرەنگاربونەوەی رێکخراوی پەکەکەدا پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە.

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، لەمیانی چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ، سەبارەت بە هاوکاریی نێوان تورکیا و عێراق لە بواری ئەمنی و بەرەنگاربونەوەی رێکخراوی پەکەکە رایگەیاند: پێموایە لە راستیدا بەو دیپلۆماسییەی لە کەناڵەکانی خۆمان و کەناڵەکانی دیکەدا ئەنجاممانداوە، لەگەڵ ئەواندا لە دروستکردنی هۆشیاریدا لەسەر ئەم خاڵە پێشکەوتنمان بەدەستهێناوە.

ئەمەشی وت: بەگوێرەی ئەوەش میکانیزمێکی ئەمنیی دانراوە، کە پەکەکە وەک رێکخراوێکی قەدەغەکراو دەناسێنێت و چی تر رێگە نادرێت لە چەند پرسێکی دیاریکراودا بە ئاسانیی هەڵسوکەوت بکات.

زیاتر: هەنگاوگەلێک هەن پێویستە بگیرێنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لەو ناوچانەی بەپێی دەستوور لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ناوەندی خۆیدان یان دروستتر بڵێم "ناوچە جێناکۆکەکان" بەتایبەتی شەنگال.

وتیشی: ناوچەی شنگال لەلایەن یەکەکانی حکومەت و حەشدی شەعبیەوە دەورەدراوە و رێکخراوی پەکەکە لە خاڵێکی دیاریکراودا بەند کراوە، هیواخوازم بە تەواوی لەو ناوچەشدا نەمێنێت.

چی تر: رێکخراوی پەکەکە لەڕێگەی هەستی دژە تورکیا سەودای خۆی بە رای گشتیی دەکات، ئەو وڵاتانەشی رێکخراوەکە زیانی راستەقینەی پێگەیاندون وڵاتانی دیکەی وەک عێراق و سوریان.

هاوکات: فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق، زۆر باش لەمە تێدەگات، لە راستییدا ئیدی پێویستە عێراق رزگاری ببێت لە قۆناغی نائاسایی، سەردەمانی شەڕ و پێکدادان، لە وێنەی وڵاتێک کە گروپی چەکدارە کۆنترۆڵنەکراوەکانی تێدایە و لە وڵاتێکدا کە ئەمە هەبو ناتوانرێت وەبەرهێنان لە ژێرخان و سەرخانیدا بکرێت.

زانیاری زیاتر: بەڕێز سودانی لە راستییدا سەرکردەیەکی سیاسییە، کە خوازیاری خزمەتکردنی وڵاتەکەیەتی و دەیەوێت کێشە درێژخایەنەکانی وڵاتەکە چارەسەر بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا