بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ئەرمان تۆپجو،
کونسوڵی گشتی تورکیا کرد و لە کۆبونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردولا
تاوتوێکران.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە: لە
بەشێکی کۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەمە لە هەولێر بەڕێوەچو، لەبارەی
دواگۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە؛ پێویستە هەمو لایەنەکانی ناوچەکە بەرپرسیارانە هەنگاو بنێن.
زیاتر: لە تەوەرێکی دیکەدا باسی دۆخی هەرێمی
کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرا، لەم بارەیەشەوە، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە گفتوگۆکانی یەکێتی و پارتی-دا و رونی کردەوە کە تیمە تەکنیکییەکان گفتوگۆکانیان تەواو کردەوە و بەهیواین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاستی چاوەڕوانی هاوڵاتییانی هەرێمدابێت.
چی تر: سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد
تاڵەبانی ئەوەی خستەڕو، بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە داراییەکان، هەنگاوی زۆر باش
نراوە و لە دوای پەسندکردنی هەمواری یاسای بودجەش زەمینەی لەبار دروستبوە بۆ
چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا.