فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی پێشووتری عێراق دەرچوو

عێراق 02/10/2022

Alternate Text

دادگای کەرخ لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبوونی بۆ چەند بەرپرسێکی پێشووتری عێراق دەرکرد.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند:" دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم لە بەغداد، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووتری بەڕێوەبەرایەتی بودجە لە وەزارەتی بەرگری دەرکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات دادگای ناوبراو، فەرمانیکردووە بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری بەڕێوەبەرایەتی دابینکردن و پڕچەککردن لە وەزارەتی بەرگری لە دادگا ئامادەبێت هاوشانی ئەمینداری گشتی پێشووتری وەزارەتی ناوبراو".
باسیلەوەشکرد:" دادگاکە لەسەر سکاڵای وەزیری بەرگری عێراق ئەو فەرمانانەی سەبارەت بەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە دەرکدووە، کە سکاڵاکەی دژی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان تۆمارکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا