کونسوڵی روسیا لە یابان دەرکرا

جیهان 04/10/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کونسوڵی یابان لە روسیا دەرکرا، ئەمڕۆش یابان مۆڵەتی شەش رۆژی دا بە کونسوڵی روسیا لە وڵاتەکە.
یوشیماسا هایاشی وەزیری دەرەوەی یابان رایگەیاند:" حکومەتی وەڵاتەکەمان کونسوڵی روسیای لە یابان بانگهێشتکردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە دەبێت لەماوەی شەش رۆژدا وڵاتەکەمان بەجێبهێڵێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم بڕیارەی حکومەتی وڵاتەکەمان دوای ئەوە دێت کە روسیا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک باڵیۆزی یابانی لە وڵاتەکە دەستگیرکردبوو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن".
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو تاتسۆنوری مۆتۆکی کونسوڵی یابان لە روسیا گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی پاش ئەوەی حکومەتی روسیا مۆڵەتی مانەوەی لێسەندەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا