ئازەربایجان ١٧ دیلی ئەرمینیای ئازادکرد

جیهان 05/10/2022

Alternate Text

بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئازەربایجان رازیبووە بە ئازادکردنی ١٧ دیلی ئەریمینیا.
نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:" بە نێوەندگیری ئەمەریکا، ئازەربایجان رازیبووە بە ئازادکردنی ١٧ دیلی ئەرمینیا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ئازادکردنی ١٧ دیلەکەی ئەرمینیا زۆر بەرز دەنرخێنم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سێ لایەنەی لەگەڵ ئارارات میرزۆیان وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و جیحۆن بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ئەنجامدا".
شایەنی باسەی رۆژانی ١٢ تا ١٤ی ئەیلول، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیادا روویدا و یەریڤان رایگەیاند، بەهۆی ئەو پێکدادانانەوە ١٣٥ سەربازیان لەدەستداوە و باکۆش گیانلەدەستدانی ٧٩ سەربازی راگەیاند.
پێشتریش  لە ٢٠٢٠ و ساڵانی ٩٠کان، ئەو دوو وڵاتە لەسەر ناوچەی قەرەباغ ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و لە ئەنجامدا شەڕ دروستبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا