تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی چەک لە بولگاریا
روویدا و بەوهۆیەشەوە بەلایەنی کەمەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەری ئەسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە:"
کارگەیەکی چەک دروستکردن لە وڵاتی بولگاریا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەشەوە بەلایەنی
کەمەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا چەند
کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنن و لەژێر پاشماوەی تەقینەوەکەدان، بەڵام بەهۆی مەترسی
روودانی تەقینەوەی دیکەوە نەتوانراوە دەربهێندرێنەوە".
باسیلەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە
تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیش بە مەبەستی
زانینی هۆکاری تەقینەوەکە دەستیپێکردووە".
شایەنی باسە بەگوێرەی زانیارییەکان، لە
ساڵانی رابردوودا ٢٠ کەس لە کارگە جۆراوجۆرەکانی چەک و کۆگانی تەقەمەنی لە
بولگاریا بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەوە گیانیان لەدەستداوە.