سودانی کارنامەکەی بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق راگەیاند

عێراق 06/10/2022

Alternate Text

محمەد شیاع ئەلسودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کارنامەکەی بۆ حکومەتی داهاتووی وڵات راگەیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی محمد شیاع ئەلسودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کارنامەی کاندیدەکەی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد:" کارنامەی محمد شیاع ئەلسودانی بۆ حکومەتی داهاتووی وڵات، ٢٣ تەوەر لەخۆ دەگرێت، کە دیارترینیان دۆسیەکانی تەندروستی، کارەبا، خزمەتگوزاری شارەوانی، رووبەڕبوونەوەی گەندەڵی و کشتوکاڵ و پیشەسازی وڵاتە".
لە کارنامەکەدا هاتووە، سودانی لە حکومەتی داهاتوودا، کاردەکات بۆ نەهێشتنی بێکاری و دابینکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان، هەروەها کاردەکات بۆ دابینکردن و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا