ئەمەریکا کوشتنی بەرپرسێکی گرنگی ناو داعشی راگەیاند

جیهان 06/10/2022

Alternate Text

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە سوریا توانیویانە بەرپرسێکی گرنگی داعش بکوژن، کە کاری قاچاخچییەتی چەک و گواستنەوەی چەکداری بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کردووە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" هێزەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەنزیک قامیشلۆ توانیویانە بەرپرسێکی داعشیان بەناوی (راکان واحید شامری) بکوژن، کە قاچاخچییەتی چەک و گواستنەوەی چەکداری بۆ بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا توندراوە هاوکارێکی ئەو بەرپرسەی داعش برینداربکرێت و دوو هاوکری  دیکەشی دەستگیربکرێن"..
راشیگەیاند:" لە ئۆپراسیۆنەکەدا، هیچ سەربازێکی ئەمه‌ریکا و هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زیانیان پێنەگەیشتووە و کەرەستە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمەریکاش زیانیان بەرنەکەوتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا