والی داعش لە سوریا کوژرا

جیهان 07/10/2022

Alternate Text

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی والی داعشی لە سوریا راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" هێزەکانمان هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوویان لە باکووری سوریا ئەنجامدا، کە تیایدا هەریەکە لە هاشم ئەلئەمەوی جێگری والی داعش لە سوریا و بەرپرسێکی دیکەی باڵای رێکخراوەکە کە لەگەڵیدا بوو کوژران".

ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەم ئۆپەراسیۆنە توانای رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و هێرشەکانیان بۆسەر هێز  و هاوپەیمانەکانمان کەمدەکاتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا