بەهۆی ژینا ئەمینییەوە ئەمەریکاش سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

جیهان 07/10/2022

Alternate Text

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتەکەمان سزای نوێی بەسەر حەوت بەرپرسی ئێرانیدا سەپان".

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سەپاندنی سزای بەسەر حەوت بەرپرسی ئێراندا راگەیاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتەکەمان، سزای بەسەر حەوت بەرپرسی سەربازی و ئەمنیی ئێراندا سەپاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو حەوت بەرپرسە بەهۆی بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لە هاوڵاتییانی ئێران و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە و گیانلەدەستدانی دڵتەزێنانەی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ کە گوایە بەهۆی نەپۆشینی باڵاپۆشییەوە دەستگیرکراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە".

شایەنی باسە هەفتەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا باسیلەوەکردبوو:" بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، وڵاتەکەمان بڕیاریداوە ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی ئێران سزا بدات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، شەش وڵاتی ئەوروپیش پلانێکیان خستە بەردەمی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی گەمارۆ بخەنە سەر ١٦ دامەزراوە و کەسایەتی سەربازی ئێران کە دەستیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتەدا هەبووە.

دوای ئەوەی کچێکی کورد بەناوی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستگیرکرا و دواتر گیانیلەدەستدا، لە بەشیکی زۆری شارەکانی ئێران بە گشتی و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکرد و ماوەی زیاتر سێ هەفتەیە گرژییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە, لە خۆپیشاندانەکانیشدا زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژراون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا