وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە داهاتوودا لە رێگەی میکانیزمێکەوە کە لەئێستادا ئاشکرای ناکەن میکانیزمێکەوە چۆن کار دەکات، چەند رێککارێکی تایبەت دەگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی گوایە کارەبای ئەو هاوبەشانەی کارەبا دەبڕدرێت کە قەرزی کارەبا نادەنەوە ئاماژەی بەوەکرد:" هیچ بڕیارێک بۆ بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کارەبا، کە قەرزی کارەبایان لایە بە رێژەیەکی زۆر و نایدەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە داهاتوودا لە رێگەی میکانیزمێکەوە کە لەئێستادا ئاشکرای ناکەین میکانیزمێکە چۆن کاردەکات، چەند رێککارێکی تایبەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا دەگرینەبەر".
جەختیشیکردەوە:" تاکو ئێستا بڕیاری ناچارکردنی هاوبەشانی کارەبا نەدراوە بە دانەوەی قەرزی کارەبا ".