بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری
تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە درەنگانی شەودا هەندێک جاریش هەورە تریشقەی
لەگەڵدا دەبێت، رێژەی بارانەکەش لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی پێنجشەممە،
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پاشان
ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارەشدا، کەشەکە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و
پەڵە هەور".
باسیلەوەشکرد:" پلەکانی گەرما کەمێک
بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکان، بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
کەشناسی هەرێم ئەوەشیخستەڕوو:" بەرزترین
پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 27 پلە
سلێمانی : 26 پلە
دهۆک : 26 پلە
کەرکوک : 29 پلە
هەڵەبجە : 27 پلە
زاخۆ : 27 پلە
سۆران : 26 پلە
گەرمیان : 32 پلە