بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە نۆ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کردوە بۆ ئەوەی
بەسەر لیژنەکانی هەڵمەتی کوتانی سورێژە دابەشبکرێت، بەڵام پارەکە دابەشنەکراوە.
کێ وتی: سۆران عومەر
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی ئەماڵ
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو پارەیەی رەوانەی هەرێم کردوە کە بڕەکەی نۆ ملیار و 90
ملیۆن دینارە.
بۆچی: بڕە پارەکە بۆ ئەو
لیژنانەی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێمە کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجامداوە،
بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم پارەکەی بەسەر ئەو کارمەند و پەرستارانەدا
دابەشنەکردوە.