تۆمەتباری روداوەکەی گەڕەکی قولەرەیسی دەستگیرکرا

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێک و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ رابردو لەگەڕەكی‌ قولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژرا و كەسێكی‌ تر برینداربو.

ئەمەش هەیە: دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ روداوەكە، كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتو دەستیپێكرد، سەرەنجام‌ و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی‌ كەمتر لە دو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

زیاتر: لەئێستادا تۆمەتبار ع، أ، ع  لەدایكبوی‌ 2001 بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا