جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، لەهەموو قۆناغە
جیاجیاکانی ژیاندا ڕۆڵ و پێگەی ژنی کورد دیاربووە، هەر لە پەروەردەکردنی منداڵەوە تا
خۆشەویستی بۆ خاک و وڵات
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەکردووە:" یەکێتیی ژنانی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بوونە بۆ دەرخستنی
ئازایەتی فکرو بەرەوپێشچوونەکانی ژنان لە گشت بوارەکانی ژیان، ژنان هەمیشە سیمبولی
ئازایەتی و بەرخودان بوونە، ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەیان دەرخەری ئازایەتیی و بوێریان
بووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" رۆڵ و خەباتی
نەپساوەی ژنان دەرخەری ئازایەتیی و بوێریان بووە ".
دەشڵێت:" هیواخوازم ڕێکخراوی یەکێتی
ژنان لە کار و چالاکییەکانی بەردەوام بێت و زیاتر بوار بۆ ژنان بڕەخسێنێ تا لە
مەیدانی بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگە و پڕۆسەی سیاسیی بەشداری کارابن لە پێناو بە
دەستهێنان و پاراستنی ماف و ئەرکەکانیان ".