بابەتە سەرەکیەکە: لە پێنجوێن تەرمی ژنێک بە پارچە پارچەکراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
لێدوانی تایبەت: هێمن
ئیبراهیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە BMC راگەیاند:
رووداوەکە نزیکی سەری ساڵ روویداوە و ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە، دراوسێکانی ئەمڕۆ زانیویانە و دەستبەجێ پۆلیسیان ئاگادارکردوەتەوە.
زیاتر:
هەردو هاوسەرەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوەکە دوای ئەوەی ژنەکەی کوشتووە بەرەو رۆژهەڵاتی
کوردستان هەڵهاتوە.
چی تر:
ئێستا تەرمی ژنەكە لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێنە و بڕیارە رەوانەی پزیشكی دادی
سلێمانی بكرێت، لێكۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێكردوە.