مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات

کوردستان 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە پاش کۆبونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی پەیامێکی لە "ئێکس" بڵاوکردەوە.

چی وت: مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، دیدارەکەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی جێگای دڵخۆشی بوو، ئێمە باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد کە سوریا پێیدا تێدەپەڕێت و پێکەوە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە هەڵوێستی کوردان لە سوریا یەک بێت. 

زیاتر: دەبێت ئەو دیالۆگەی لەگەڵ شام دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت، هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگیی یەکێتی کورد و ئارامی ناوچەکە بەگشتی بەرپرسیارێتی هەمومانە و پێکەوە هاوکار دەبین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا