چی روویدا: کەمێک پێش ئێستا بومەلەرزەیەک سنووری
پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و گوڕەکەی 3.2 پلەی رێختەر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 2:40 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ئەو پارێزگایە روویدا،
بومەلەرزەکەش لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستیپێکرا.
زیاتر: دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، گوڕی
بومەلەرزەکە 3.2 پلەی رێختەربووە بە قوڵای 12 کیلۆمەتر و چەقەکەی لە
نزیک ناوچەی بەرزنجە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی بووە.