دیدێ درۆگبا یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی
ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن بووەتە موسڵمان.
دوای ئەوەی وێنەیەکی دیدێ درۆگبا ئەستێرەی
تۆپی پێی کۆت دیڤوار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەکەوێت نزا
دەکات، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەو یاریزانە بووەتە موسڵمان، بەڵام ئەو لە
تویتێکیدا باسی لەوەکردووە:" ئەو وێنەیە تەنها بۆ رێزگرتن بوو لە هاوڕێ
موسڵمانەکانم لەکاتی سەردانیکردنیان، رێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووان هەیە ".
درۆگبای تەمەن ٤٤ ساڵ لە چەندین یانەی ئەوروپی
یاری کردووە، دیاریترینیان یانەی چێڵسی ئینگلیزییە، کە ١٦ نازناوی لەگەڵیدا بەدەستهێناوە،
چواریان خولی ئینگلیزی و یەکێکیش خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بووە.