دوای چەند رۆژێک
لە وازهێنانی لە یاری تۆپی، جیرارد پیکێ ئاشکرایکرد کە لەپلانیدایە لە داهاتوودا
ببێتە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
جیرارد پیکێ،
یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ماڵپەڕی "
توێچ"ی رایگەیاندووە:" دەزانم لەئێستادا گونجاو نییە، بەڵام لە
پلانمادایە لە داهاتوودا خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە کاندید بکەم ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ئێستا وازم لە یاری تۆپی پێ هێناوە و راهێنان نەکردنی رۆژانە کاتێکی
زۆرم بۆ دەگەڕێنێتەوە، هەلم پێدەدات بۆ ئەوەی تیشک بخەمە سەر چەندین بابەتی تر و
بیریان لێ بکەمەوە ".