تەنها یەک رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ و پێشبینی دەکرێت
هاوشێوەی خولەکانی پێشووی ئەو پاڵەوانێتییە چەند هاندەرێک بە شێوازی دەرکەوتنیان سەرنجی
جیهان بۆ لای خۆیان رابکێشن.
ماڵپەڕی "BUSINESSINSIDER"
وێنەی سەیترین جلوبەرگ و شێوازی دەرکەوتنی هاندەرانی لە مۆندیالەکانی پێشوو
بڵاوکردووەتەوە، کە هاندەری هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەرازیل، ئەمەریکا، ئیتاڵیا،
ئەرژەنتین، مەکسیک و ژاپۆنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەی یەکشەممە جامی جیهانی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەڕ
دەستپێبکات، کە بۆ یەکەمینجارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.