بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی هەفتەی رابردووی دهۆک
گیانیلەدەستدا.
عەبدوڵا ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک
رایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەم، یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی
رووداوەی تەقینەوەکەی دهۆک گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە ناوی محەمەد
مەحمودە، لە ئێستاشدا ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکەی دهۆک بۆ حەوت کەس
بەرزبووەتەوە".
شەوی دووشەممەی ٢١ی تشرینی دووەم، بەوهۆی سەمونخانەیەک لە دهۆک
تەقییەوە و بەوهۆیەشەوە تاوەکو ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ کەسی دیکەش
بریندار بوون.