خانمە هونەرمەندێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 26/11/2022

Alternate Text

دەستەی گومرگی میسڕ بەتۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردنی خانمە هونەرمەند مونا شەلەبی راگەیاند.

دەستەی گومرگی میسڕ بڵاویکردووەتەوە:" خانمە هونەرمەند مونا شەلەبی لەکاتی گەڕانەوەی لە ئەمەریکاوە بۆ میسڕ و لە ناو فڕۆکەخانەی قاهیرە دەستگیرکراوە، لەبەر ئەوەی لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە بڕێک ماددەی هۆشبەری پێ بووە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو خانمە هونەرمەندە چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەری پێ بووە و لە ناو جانتاکەی و لە نێوان جلوبەرگەکانی شاردبوویەوە ".

دەستەی گومرگی میسڕ باسی لەوەشکردووە:" تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی رێککاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا