بەگوێرەی دواین ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی
هرانا، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ٤٤٨ کەس
بەرزبووەتەوە.
ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا لە نوێترین
راپۆرتیدا بڵاویکردەوە:" ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی
کوردستان و ئێران کە لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستیانپێکرد، ٤٤٨
کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکۆی ئەو ٤٤٨ کەسەی
گیانیان لەدەستداوە، ٦٣ کەسیان کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون و ٥٧ کەسیشیان
ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوون".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات لەو ماوەیەشدا ١٨
هەزار و ١٧٠ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا تەنها
ناسنامەی سێ هەزار و ٣١٢ کەس لە دەستگیرکراوەکان ئاشکرایە".