تەرمی سێ کەس لە ماڵێک لە ئیستەنبوڵ
دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت، هەرسێکیان بە دەمانچە کوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ
رایگەیاند:" دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە، تیمەکانمان گەیشتنە یەکێک لە ماڵیکی یەکێک لە گەڕەکەکانی ناوچەی شیشلی، بەهۆی ئەوەی دەرگای ماڵەکە بە کلیل داخرابوو، هێزەکانمان
بە هاوکاری قفڵسازێک توانیان بچنە ناو ماڵەکەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی
هێزەکانمان چوونە ماڵەکەوە، تەرمی سێ کەسیان بەدیکرد و دوای پشکنینەکانیش دەرکەوت،
کە دووان لە قوربانییەکان ژنن و بە دەمانچەش کوژراون".
باسیلەوەشکرد:" هێزەکانی پۆلیس لە
لێکۆڵینەوەکاندا هیچ جۆرە چەکێکیان لە شوێنی رووداوەکە نەدۆزیەوەتەوە و لە
ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رروودوەکە بەردەوامە".