خانەنشینی هەرێم لەسەر بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشینان روونکردنەوە دەدات

کوردستان 26/11/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان دەکەن، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، دەشڵێت، ئەرکی حکومەتی فیدراڵە هاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیم کە بڕیاریدا مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیادبکرێت روونیکردەوە:" دادگای فیدڕاڵی بڕیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان دەرکردووە، بەڵام ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندیی خۆمان ھەیە و چاوەڕێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان دەکەین بۆ ئەوەی ھەڵوێستی ئەوان بزانین لەبارەی بڕیارەکەی دادگاوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئێمە نازانین تاکو چەند لە توانای دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، چونکە پێویستی بە توانای دارایی ھەیە،لە حاڵەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە".
راشیگەیاند:" ئەرکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە پاڵپشتیی دارایی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی مووچەی خانەنشنیان، چونکە ناکرێت ھەر بڕیار دەربکات و رۆڵی نەبێت لە جێبەجێکردنیدا، بەپێچەوانەوە پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی ئەو زیادەیەی مووچەی خانەنشینان رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لێرەوە بتوانین جێبەجێی بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا