" نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی خۆی"

ئابوری 22/01/2023

Alternate Text

راوێژکارێکی بانکی ناوەندی حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، رێوشوێنەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار گیراوەتەبەر و لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی خۆی، کە هەزار و ٤٧٠ دینارە بۆ هەر دۆلارێک.

ئیحسان شەمران ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی حکومەتی فیدراڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنە نوێیەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار و لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار داببەزێتەوە نرخی فەرمی خۆی، کە هەزار و ٤٧٠ دینارە بۆ هەر دۆلارێک".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بانكی ناوەندی داوای لەبانكەكانی هاوكاری كردووە ئاسانكاری بۆ رێوشوێنەكانی دانان و حەواڵەكردنی پارەی بازرگانەكان بكەن بۆ دەرەوە, ئەوەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت و ئاسانكاری بۆ پرۆسەی فرۆشتن و حەواڵەكردنی دراوەکان دەكات".

راشیگەیاندووە:" یەدەگی دراوی نەختینەی بانکی ناوەندی ٩٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا پێی گەیشتبێت، بەو پێیەش هیچ کێشەیەکی نابێت بۆ خستنەبازاڕی زیاتری دۆلار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا