لە میسڕ مێرمنداڵێک رێڕەوی هەوای بزوێنەری شەمەندەفەرێک دەگۆڕێت، بۆ ئەوەی شەمەندەفەرەکە لە نزیک ماڵی خۆیان رابوەستێت و دابەزێت.
ماڵپەڕی "قاهیرە ٢٤" بڵاویکردووەتەوە:" مێرمنداڵێک کە سەرنشینی هێڵی شەمەندەفەری قاهیرە-منوف بووە، بۆ ئەوەی شەمەندەفەرەکە لە نزیک ماڵی خۆیان رابووەستێت دەستکاری رێڕەوی هەوای بزوێنەرەکەی کردووە و بەهۆیەوە شەمەندەفەرەکە لەکارکەوتووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هێزە ئەمنییەکان مێرمنداڵەکەیان دەستگیرکردووە و دانی بەوەداناوە ئامانجی لەو کارەی ئەوە بووە شەمەندەفەرەکە لە نزیک ماڵی خۆیان رابگرێت و دابەزێت، دوای ١٠ خولەک لە راوەستانی دووبارە شەمەندەفەرەکە کەوتووەتە کار ".