رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرایکرد، تەنها
لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٥ کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بارەگای
سەرەکیی لە نەرویجە رایگەیاند:" تەنها لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، حکومەتی
ئێران سزای لەسێدارەدانی ٥٥ کەسی جێبەجێکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئامانجی ئەم کارەی
دەسەڵاتدارانی ئێران دروستکردنی ترسە لە دڵی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی، لەکۆی ئەو ٥٥
کەسەش چواریان بەهۆی پەیوەندییان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لەسێدارە
دراون".
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا بە لایەنی
کەمەوە ١٠٧ کەس کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، بەهۆی
خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەوە مەترسی ئەوەیان لەسەرە لەسێدارە بدرێن".