راگەیەندراوێکی هاوبەش لە یەکێتی و پارتییەوە

کوردستان 28/01/2023

Alternate Text

هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیانەوە بڵاوکردەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند:" بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە رێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو".
باسیانلەوەشکرد:" لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا