تورکیا بۆ سوید: چاوەڕێ مەبن ئەندامبوونتان لە ناتۆ قبوڵ بکەین

جیهان 30/01/2023

Alternate Text

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە دوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، بەرپرسانی ئەو وڵاتە چاوەڕوانی ئەوە نەبن ئەندامبوونیان لە ناتۆ قبوڵ بکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەکردووە:" لە ئایندەدا پەیامێکی جیاواز بۆ فینلەندا دەنێرین، کە ئەو پەیامە بەرپرسانی سوید شۆک دەکات ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" چیدیکە بەرپرسانی سوید چاوەڕوانی ئەوە نەبن ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانی ناتۆ قبوڵ بکەین ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو کەسێکی رەگەزپەرستی سویدی-دانیمارکی لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە سوید قورئانێکی پیرۆزی سوتاند، ئەوەی بەرپرسانی تورکیای توڕەکرد و هەرەشەی رەتکردنەوەی ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا