پۆلیسی ئەفریقای باشوور رایگەیاند، لەئاهەنگێکی لەدایکبووندا دەستڕێژی
گولـلە لە ئامادەبووان کرا و هەشت کەس کوژران.
ماڵپەڕی "السومرية نيوز" لە زاری پۆلیسی ئەفریقای باشوور
بڵاویکردووەتەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە ماڵێک
کرد کە ئاهەنگی لەدایکبوونی تێدا ئەنجامدەدرا و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تاکو ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون و
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە ".