سەرۆکی ئەمەریکا رەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ فڕۆکەیەکی F16 رەوانەی ئۆکرانیا بکات.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند:" هیچ
نیازێکمان نییە بۆ ئەوەی فڕۆکەی جەنگی F16 بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دابین
بکەین تاوەکو لە جەنگی روسیادا بەکاریبهێنێت".
پێشتریش ئولاف شۆڵتز سەرۆکی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەوان فڕۆکەی
جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا ناکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە ئەو کارە دەبێتە
رووبەڕوبوونەوەی راستەوخۆی رێکخراوی ناتۆ
لەگەڵ روسیا.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئۆکرانیا باسیلەوەکردووە، پێویستی بەوە هەیە چاکسازی لە
هێزی ئاسمانییەکەیدا بکات لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە ئاسمانییەکانی.