٨٠ ملیۆن دۆلار لە "پارە دزراوەکە" گەڕێندرایەوە خەزێنەی عێراق

عێراق 01/02/2023

Alternate Text

نوسینگەی سودانی ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی کە دزراوە و بردراوەتە دەرەوەی وڵات گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی عێراق.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" توانراوە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار لە پارە دزراوەکان بگەڕێندرێتەوە خەزێنەی دەوڵەت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گێڕانەوە ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتدایە بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە دزراوانەی عێراق کە بە قاچاخ بردراونەتە دەرەوەی وڵات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا