وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاوێکی باش هاتووەتە ناو بەنداوەکانی هەرێم و توانراوە بە رێژەیەکی باش گل بدرێنەوە، هەروەها بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژبوون.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا و بەهۆی بارینی بەفر و باران هەردوو بەنداویی دوکان و دەربەندیخان نزیکەی ٢٤ ملیۆن مەتر سێجا ئاویی تێ هاتووە و لەو بڕە ١٩ ملیۆن مەتر سێجای گلدراوەتەوە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی ئەوەش هاتووە:" بەشێک لە بەنداوە بچووکەکانیش سەرڕێژبوون، لەوانە "چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس" سەررێژبوون".